سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک ماسی دەخۆیت؟

PM:03:53:05/09/2024

2028 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکەکان پێشنیاری خواردنی ماسی دەکەن لە نێوان دوو بۆ سێ جار لە هەفتەیەکدا، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی سوودە خۆراکییەکانی بەبێ ئەوەی مەترسی ژەهراویبوون رووبدات.


بەگوێرەی ماڵپەڕی "Food Prevent"، ماسی سوودی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، خواردنی هەندێک جۆریان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەدەستهێنانی بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان.

بەشێک لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ماسی بریتین لە:

١.دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-٣

گرنگی ماسی لەوەدایە کە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمێگا-٣ کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی مێشک و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.

٢.فرە ڤیتامینەکان

بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکان بۆ جەستە دابین دەکەن، وەکو بی-٢، کالیسیۆم، فسفۆر، ئاسن، زینک، یۆد، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.

٣.ڤیتامین دی

ماسی سەرچاوەیەکی سروشتی ڤیتامین دی'ـە و هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی.

٤.بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی

ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر ماسی دەخۆن ڕێژەی خەمۆکییان کەمترە، هەندێک لە زانایان پێیان وایە ماسی بە شێوەیەکی سروشتی یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، بۆیە خواردنی دەبێتە هۆی باشتربوونی سوڕی خوێن، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کارکردنی مێشک و نەهێشتنی گۆڕانی باری دەروونی.

٥.بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە

کاتێک سیستمی بەرگری ئاسایی تێکدەچێت دەست دەکات بە هێرشکردن و لەناوبردنی شانە تەندروستەکانی جەستە، یەکێک لە نموونە باوەکان نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمە، کە تیایدا سیستەمی بەرگری جەستە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا.

چەند توێژینەوەیەک دەریدەخەن کە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم کەمتر دەبێتەوە لەو کەسانەی کە بەردەوام ئۆمێگا-٣ یان زەیتی ماسی دەخۆن.

٦.بەهێزکردنی بیرەوەری

خواردنی بڕێکی زۆر لە ماسی یارمەتی بەهێزکردنی بیرەوەری دەدات.













گەلەری