سەردێڕ:

کۆریای باشوور؛ ئەو وڵاتەی لە رێگەی هەڵبژاردنەوە بووە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان

PM:09:29:03/09/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باشوور، ئەو وڵاتەی هاوشێوەی هەرێم نوقمی گەندەڵی و داڕوخانی ئابووری بوو، بەڵام، خەڵکەکەی بەهۆی گۆڕینی دەسەڵاتی وڵاتەکەیانەوە کردیان بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی جیهان و چوارەم بەهێزترین ئابووری ئاسیا.


هێزی خەڵک مەحاڵی لە کۆریای باشوور کرد بە راستی و بە گۆڕینی دەسەڵات وڵاتەکەیان لە مەینەتی و دۆخێکی سەختەوە گۆڕی بەو وڵاتەی کە ئێستا خاوەنی چوارەم بەهێزترین ئابوورییە لە کیشوەری ئاسیا.

کۆریای باشوور وڵاتێکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئاسیا، تا پێش شەستەکانی سەدەی رابردوو جەنگ و خراپی حکومڕانی خەڵکی وڵاتەکەی رووبەڕووی چەندین قەیران و سەختی کردبووەوە و هەژاری تەنگی پێهەڵچنیبوون، سەرەڕای جەنگ، دەسەڵاتی وڵاتەکە هاوشێوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم ئابووری وڵاتەکەی توشی وێرانی کردبوو، بەڵام دواتر و لەساڵی ١٩٦٣، پارک جۆن هی دەسەڵاتی گرتە دەست و ئابوورییەکەی تا رادەیەک دەستی بە گەشەسەندن و بوژانەوە کرد.

دوای ماوەیەک، دۆخی سیاسی و ئابووری وڵاتەکە رووی لە پاشەکشە کرد، بەڵام خەڵکی وڵاتەکە نەیانهێشت ئەو زۆردارییە بەردەوام بێت و دواجار و لە ساڵی ١٩٨٧، پشتیان لە دەسەڵات کرد و مێزەکەیان بەسەردا هەڵگەڕاندنەوە و دەسەڵاتیان گۆڕی.

ئەو گۆڕانکارییەی دەسەڵاتی کۆریای باشوور، دەرگای بەختی بەڕوودا کردنەوە و وڵاتەکە بە خێرایی دەستی بە گەشەسەندن کرد و سێکتەرەکانی پەروەردە و پیشەسازی و تەندروستی بەشێوەیەک گەشەی سەند، مێژووی وڵاتەکە بەخۆیەوە نەیبینیبوو، تا گەشت بەوەی ئێستا وڵاتەکە چوارەم بەهێزترین ئابووری هەیە لە ئاسیا و ١٤ـەیەم بەهێزترین ئابووریشە لە جیهان، داهاتی ساڵانەی تاکیش گەیشتووەتە زیاترلە ٣٣ هەزار دۆلار.

ئەوەی لە کۆریای باشووری روویدا بەهێزی خەڵکەکەی و وەستانەوەیان بوو دژی زوڵم و گەندەڵی، وڵاتەکە دەرباز نەبوو لە قەیرانەکان تا حکومی وڵاتەکە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە گۆڕدرا، ئێستاش هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەو گۆرانکارییەیان بۆ هاتوەتە پێش کە ٢٠ـی ئۆکتۆبەرە و تەنها بە دەنگدانیان دەتوانن پارتی و یەکێتی لە دەسەڵات بهێننە خوارەوە و هێزێکی نوێ بکەن بە یەکەم، کە چاوی لەوەیە هاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان، هەرێمی کوردستانیش پێشبخات دژ بە پیلانی دەسەڵات بۆ ساردکردنەوەی خەڵک لە دەنگدان بوەستنەوە و بەشداری دەنگدان بکەن.













گەلەری