PM:02:54:03/09/2024
1032 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی کۆنگۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی هەوڵی هەڵاتنی بەکۆمەڵ لە زیندانی کامالا، نزیکەی ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، جاکمین شەعبانی وەزیری ناوخۆی کۆماری یەکگرتووی کۆنگۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو کۆمەڵێک زیندانی هەوڵی هەڵاتنیان لە زیندانی کامالا داوە و بەهۆی پشێوییەکانەوە ١٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ٢٤ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە بووە، هاوکات ٥٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
باسی لەوەش
کرد، لە ئێستادا بریندارەکان لەژێر چاودێری
پزیشکیدان و چارەسەریان بۆ دەکرێت. ئەوەشی خستە روو، حکومەتی وڵاتەکە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی
رووداوەکە.