سەردێڕ:

پێنج خووی رۆژانە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە

AM:11:51:03/09/2024

3408 جار خوێندراوەتەوە

زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە کێشەیەکی تەندروستی جیهانییە، هەروەها خۆپاراستن لێی زۆر گرنگە، شێرپەنجە دەتوانێت تووشی هەر بەشێکی جەستەی مرۆڤ و هەر کەسێک ببێت، بەڵام دەتوانیت بە چەند رێگایەک خۆت بپارێزیت لە شێرپەنجە.


لە ماڵپەڕی " Health Side" ئەوە بڵاو کراوتەوە، چەند خوویەکی خراپ هەیە کە پەیوەندییان بە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەوە هەیە، دەکرێت مرۆڤ لەرێگای دوورکەوتنەوە لەو خوانە جەستەی خۆی بپارێزێت لەو نەخۆشییە.
ئەوانیش بریتین لە:

١. جگەرەکێشان

جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، کە بە پلەی یەکەم دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی ٩٠%ی شێرپەنجەی سییەکان.

٢. گۆشتی لەقتونراو

زیاد لە پێویست خواردنی گۆشتی لەقتونراو مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەوە گرێداوە.

٣. خواردنە خێراکان

لە نێو ئەو خووە ناتەندروستانەی کە دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، خواردنی خێرایە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات، هەروەها پێشنیار دەکرێت خواردنی خێرا سنووردار بکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.

٤. وەرزش نەکردن

ناچالاکی جەستەیی و وەرزش نەکردنی ڕۆژانە ڕەنگە ببێتە هۆی قەڵەوی، ئەمەش بۆ خۆی هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە وەرزش کردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.

٥. کەمی ڤیتامین D

ڤیتامین دی کاریگەری دژە شێرپەنجە لەسەر جەستە نیشان دەدات، هەروەها کەمی ڤیتامین دی پەیوەندی بە چەندین جۆری شێرپەنجەوە هەیە لەوانە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک.



 
 

 














گەلەری