سەردێڕ:

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ خوار ٤٠ پلە دادەبەزن

AM:11:16:03/09/2024

1316 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم جگە لە هەڵەبجە و کەرکوک، دێنە خوار ٤٠ پلەی سیلیزی.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

دەشڵێت، سبەی چوارشەممە، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە دادەبەزن و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمدا جگە لە هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بۆ خوار ٤٠ پلە دادەبەزن.

پێشتریش کەشناسی رایگەیاندبوو، لەمەودوا لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی پاییز، چیتر پلەکانی گەرما بەرزنابنەوە و ئەگەری بەرزیش ببنەوە کاتیی و کورتخایەن دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٨

سلێمانی :٣٩

دهۆک : ٣٨

کەرکوک : ٤٠

هەڵەبجە : ٤٠

گەرمیان : ٤١

زاخۆ : ٣٨

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٣١













گەلەری