سەردێڕ:

سبەی لەم بانکانە مووچەی خانەنشینی دابەش ناکرێت

PM:11:53:02/09/2024

110348 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی سبەی، لە بانکی سۆرک لە شەقڵاوە و بانکی رواندز لە رواندز و بانکی دیلمان لە سۆران مووچەی خانەنشینان دابەش ناکرێت.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، سبەی سێشەممە لە بانکی سۆرک لە شەقڵاوە و بانکی رواندز لە رواندز و بانکی دیلمان لە سۆران مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلول دابەش ناکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، دابەش نەکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە بەهۆی تەواو نەبوونی لیست و پسوڵەیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە و دوو سبەی چوارشەممە مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


بە گوێرەی لیستەکە،سبەی سێشەممە ٣ـی ئەیلول:

مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی دارایی دابەش دەکرێت.

چوارشەممە ٤ـی ئەیلول:

مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.

پێنجشەممە ٥ـی ئەیلول:

مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە(دیوان و لیواکان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، یەکەی ٧٠ و ٨٠، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.
کەریم کەیفی- سۆران 













گەلەری