سەردێڕ:

گروپە چەکدارەکانی یەمەن کەشتییەکیان لە دەریای سوور کردە ئامانج

PM:11:54:31/08/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، لەڕێگەی مووشەکەوە کەشتییەکی بازرگانیان لە دەریای سووردا کردووەتە ئامانج.


گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە دەریای سووردا ئەنجام داوە و تێیدا کەشتییەکی بازرگانیان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنەکەیان لەڕێگەی دوو مووشەکەوە ئەنجام داوە، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکاوە و مووشەکەکان لە دووری چەند مەترێک لە کەشتییەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە گروپە چەکدارەکانی یەمەن زیاتر لە ١٥٠ هێرشیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ئەنجام داوە و بەهۆی ئەوەشەوە جوڵەی بازرگانی لە دەریای سوور و نۆکەندی سوێز مەترسی لەسەر دروست بووە.













گەلەری