سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: پەیوەندی لەنێوان جگەرەکێشان و زیادبوونی چەوری ورگدا هەیە

AM:11:22:31/08/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

جگەرە جگە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر سییەکان و قورگ و ئەندامەکانی دیکەی جەستە، لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە جگەرە کێشان پەیوەندی بە زیادبوونی چەوری ورگەوە هەیە.


لە ماڵپەڕی " Berliner Morgenpost" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە بەزۆری چەوری ورگ نزیکەی ١٠٪ کێشی جەستە پێکدەهێنێت، تاوەکو ئەم چەوریانەش زیاتر بن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاتر دەبێت.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە ساڵانە نزیکەی ١٤٣ هەزار کەس لەئەنجامی جگەرەکێشان لە ئەڵمانیا گیان لەدەست دەدەن، بەڵام زۆر کەس ترسیان لەوە هەیە ئەگەر واز لە جگەرەکێشان بهێنن کێشیان زیاد بکات، چونکە پێشتر وا بیردەکرایەوە جگەرەکێشان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نیکۆتین ئارەزووی خواردن سەرکوت دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی کەمێک لە سووتانی وزە.

بەڵام لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە جگەرەکێشان یارمەتیدەر نییە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵکو بە پێچەوانەوە چەوری ورگ زیاد دەکات، ئەمەش پەیوەندی بە چەندین نەخۆشی مەترسیدارەوە هەیە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە، هەروەها نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.

لە کۆتایی توێژینەوەیەکەشدا پسۆران بوونی پەیوەندییەکی بەردەوامیان لەنێوان بەردەوامی جگەرەکێشان و زیادبوونی چەوری ناوچەی ورگ پشتڕاست کردەوە.













گەلەری