سەردێڕ:

چین بۆ ١١ـهەمین ساڵ لەسەریەک گەورەترین بازاڕی رۆبۆتی پیشەسازییە

PM:05:35:23/08/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وەزیری پیشەسازی و زانیاری تەکنەلۆژیای چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ ١١ـهەمین ساڵ لەسەریەک وەک گەورەترین بازاڕی جیهان بۆ رۆبۆتی پیشەسازی ماوەتەوە.


شین گوەبین جێگری وەزیری پیشەسازی و زانیاری تەکنەلۆژیای چین رایگەیاند، بەپێی داتاکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەرهەمهێنانی رۆبۆتی پیشەسازی چین گەیشتووەتە ٤٣٠ هەزار سێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ١٠ ساڵ لە گەشەسەندنی خێرا، چین بووەتە پاڵپشتێکی بەهێزی گەشەی پیشەسازیی رۆبۆتی جیهانی.

باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی بۆ ١١ـهەمین ساڵ لەسەریەک وەک گەورەترین بازاڕی جیهان بۆ رۆبۆتی پیشەسازی ماوەتەوە.













گەلەری