سەردێڕ:

یونسێف: ٧٧ ملیۆن منداڵ لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن

AM:10:32:20/08/2024

760 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی یونسێف رایگەیاند، ٧٧ ملیۆن منداڵ لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ئەو قەیرانانەی روویان لە ناوچەکە کردووە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.


رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی منداڵانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە بڵاوکردەوە و راپۆرتەکەی بە شۆکهێنەر ناوهێناوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە هاتووە، لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سێ منداڵ منداڵێک تووشی بەدخۆراکی بووە و بە گشتی ٧٧ ملیۆن منداڵ بەهۆی قەیرانەکانی وڵاتەکانیانەوە بەدخۆراک بوون.

باس لەوەش کراوە، لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە کێشەی خراپی سیستمی خۆراک هەیە و بەهۆیەوە ٥٥ ملیۆن منداڵ رووبەڕووی قەڵەوی و زیادبوونی کێش بوونەتەوە و ٢٤ ملیۆن منداڵیش بەدەست کەمی کێشیانەوە دەناڵێنن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی ئەو قەیرانانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاسی و ئەفریقا پێیدا تێپەڕ دەبن و ناکۆکییە سیاسییەکان و تێکچوونی کەش و هەوا و گرانبوونی خۆراک بوونەتە مەترسی جددی لەسەر منداڵان.

ئەوەش خراوەتە روو، قەیرانەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی برسێتی و لاوازبوون لە منداڵانی یەمەن و سودان و منداڵانی میسڕ و لیبیاش بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.

لایخۆشییەوە ئەدێل خزر بەڕێوەبەری هەرێمی یوسێف لە باشووری ئەفریقا رایگەیاند، تەنها یەک لەسەر سێی منداڵانی بچووک ئەو خواردنە خۆراکییانە وەردەگرن کە پێویستیانە بۆ گەشەکردن و گەورەبوون و تەندروست بوون.













گەلەری