سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ھوشداری دەدات

AM:09:35:21/07/2021

14088 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان، پێویستە هاوڵاتییان بۆ ماوەیەک دەست بە ئاوەوە بگرن، تا ئەوکاتەی کە گرفتەکە چارەسەر دەبێت.


لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیبەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێردا هاتووە، هۆکاری گرتنەوەی ئیفرازەکان بۆ باران بارینێکی زۆر لە سنووری حاجی ئۆمەران دەگەڕێتەوە کە بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەک هاوڵاتیان بێ ئاو دەبن و پێویستە دەست بە ئاوەوە بگرن.


لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، بۆری ئاوی ئیفراز ٣ شکا و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بێ ئاو بوون و ئەمەش توڕەیی هاوڵاتییانی شاری هەولێری بەدواداهات، دوای ماوەیەکیش ئیدارەی پارێزگای هەولێر بەڵێنی چارەسەرکردنی یەکجارەکی بۆڕی ئاوی ئیفراز ٣ و کێشەی کەمئاوی شارەکەی کرد، بەڵام دوای هەفتەیەک لەو بەڵێنە، جارێکی دیکە بۆڕی ئاوی ئیفراز ٣ شکایەوە و بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر بێ ئاو بوون.













گەلەری