PM:02:41:15/08/2024
492 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، لە ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٤٠ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بەرز بووەتەوە بۆ ٤٠ هەزار و پێنج کەس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسڕائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ کەسیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە ٧ـی تشرینی
یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ٤٠ هەزار و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٢ هەزار و ٤٠١
کەسیش بریندار بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، خولێکی نوێی دانوستانەکان لەبارەی پێکهێنانی
ئاگربەست لە غەززە بە نوێنەرایەتیی ئەمریکا و میسر و قەتەر و ئیسڕائیل بەڕێوە دەچێت.
لە بەرامبەریشدا، حەماس بڕیاری داوە بەشداری دانوستانەکە نەکات.