سەردێڕ:

ناسا پێکهاتەیەکی سەیری لە بەرگەهەوای زەویدا دۆزیوەتەوە

PM:10:08:04/08/2024

2036 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسا، پێکهاتەی سەیریان دۆزییەوە کە لە بەشێکی بەرگەهەوای سەروو هەسارەی زەویدا دەفڕن کە لە شێوەی پیتە ئینگلیزییەکاندان.


ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، ئەم پێکهاتانە کە لەلایەن یەکەی GOLDـی ناساوە دۆزراونەتەوە، لە شێوەی پیتەکانی "X و C"ن و لە چینێکی بەرگەهەوادا هەڵکەوتوون.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو چینە پێی دەوترێت "ئایۆنۆسفێر" کە لە بەرزایییەکدا هەڵکەوتووە لە نزیکەی ٨٠ بۆ ٦٤٤ کم لە سەرووی رووی هەسارەکەوە.

ئایۆنۆسفێر رێگە دەدات سیگناڵە رادیۆییەکان بە مەودای دوور بگوازرێنەوە و ئەگەری زۆرە ئەم "پێکهاتە سەیرانە" دەستوەردان لە پەیوەندی و سیگناڵەکانی جی پی ئێسدا بکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر چالاکیییە تەکنەلۆجییەکان لەسەر هەسارەی زەوی دەبێت.

دۆزینەوەکە وا لە توێژەران دەکات پرسیار بکەن لەبارەی کاریگەرییە ئەگەرییەکانی "X و C" لەسەر سیگناڵی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا.













گەلەری