سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، یەکەم فڕۆکەی ئێف١٦ـی ئەمەریکیان بەدەستگەیشتووە و سوپاسی ئەمریکا و دانیمارک و هۆڵەندا دەکەن کە دوای ١٨ مانگ لە چاوەڕوانی، هاوکار بوون لە گەیشتنی فڕۆکەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گەیشتنی فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ـەی راگەیاند.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ١٨ مانگ لە چاوەڕوانی وڵاتانی ئەمریکا و
دانیمارک و هۆڵەندا هاوکار بوون لە گەیشتنی ئەو فڕۆکەیە بۆ ئۆکرانیا و ئەو فڕۆکەیە
دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای جەنگی ئۆکرانیا لە رووبەڕووبوونەوەی روسیا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هیچ فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ لە سوپای ئۆکرانیادا
نەبووە بەردەوام زیلینسکی داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی کردووە ئەو فڕۆکەیە بۆ
سوپاکەی دابین بکەن و زیاتر گرنگی بەو هاوکارییانە بدەن کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی
توانی ئاسمانی ئۆکرانیا.
ماوەی نزیکەی سێ ساڵە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، روسیاش بۆ
کۆتایی هێنان بە جەنگەکە داوا دەکات دەسەڵاتی سوپاکەی بەسەر ئەو ناوچانە
بسەپێندرێت کە داگیری کردووە و ئۆکرانیاش رەتی دەکاتەوە لە خاکەکەی خۆش ببێت.