PM:12:11:01/08/2024
83820 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بانکە فیدراڵییەکان ئامادەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، بانکە فیدراڵییەکان ئامادەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن و چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمن بۆ دەستکردن بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.
لە پێشتریشدا داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەر کرا
زانیاری لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم بدەن بە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەبانکیکردنی
مووچەکانیان، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا ئامادە نییە زانیارییەکان بدات بە
وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوو نەوەی نوێ بە واژۆی ١١٩ پەرلەمانتاری عێراق پڕۆژەیەکی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا
بە سودانی و ئەویش پەسەندی کرد.