PM:09:08:09/07/2024
1332 جار خوێندراوەتەوە
لە مووچەى سێ مانگى رابردوودا، کە مانگەکانى چوار و پێنج و شەشە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى هەرێم تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە، ئەویش مووچەى مانگى چوار بووە و لە مانگى شەشدا وەریانگرتووە، بەو هۆیەشەوە ئەندامانى ئەو هێزانە لە بارودۆخێکى خراپى داراییدا ژیان دەگوزەرێنن و وەکو خۆیان دەڵێن، پارتى و یەکێتى بەرپرسن لەو دۆخەى تێى کەوتوون.
سێ مانگە هێزە ئەمنییەکان مووچەیەکیان وەرگرتووە و سەرەڕای خراپی دۆخیان بەرپرسانى پارتى و یەکێتى ئامادە نین هیچ راستییەک لەبارەى پێنەدانى مووچە بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بدەن کە بەهۆى تێکەڵکردنى لیستى ناوەکانیان لەگەڵ ناوى خەڵکانێکى دەرەوەى هەرێم کێشەیان بۆ هاتنى پارەى مووچەکانیان لە بەغدا دروستکردوە.
پێنەدانى مووچە بە پێشمەرگە
و هێزە ئەمنییەکان لە کاتێکدایە، حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی مانگانە سەدان ملیۆن دۆلاری
لە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتی قاچاخ دەستدەکەوێت
بەڵام ئەو دوو حزبە ئامادە نین بیدەن بە مووچە، تەنانەت بەشێک لە هێزەکانى پێشمەرگەشیان
لە هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بێبەش کردووە.
پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان
سەرەڕاى دەربڕینى ناڕەزایی، هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە لە پارتى و یەکێتى دەکەن و دەڵێن، لە رۆژى هەڵبژاردن ئەم دۆخەى ئێستایان بیر ناچێتەوە
کە ئەو دوو حزبە بەسەریان هێناون.