سەردێڕ:

سبەینێ خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران بەڕێوەدەچێت

PM:03:56:04/07/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران بەڕێوەدەچێت و تیایدا مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلى کێبڕکێى بوون بە سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە دەکەن.


دواى ئەوەى لە خولى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێراندا کە لە هەینى رابردوو بەڕێوەچوو، هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانى رێژەى نیوە زیاترى دەنگەکان بەدەستبهێنن، هەڵبژاردنەکە کەوتە خولى دووەم.

هاوکات، لە خولى دووەمدا کە سبەینێ بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس مافى بەشداریکردنیان هەیە، هەریەکە لە مەسعود پزیشکیان کاندیدى ریفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلى کاندیدى بەرەى پارێزگاران کە خاوەنى زۆرترین دەنگى خولى یەکەمن، کێبڕکێى بوون بە سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران دەکەن لە جێگەی ئیبراهیم رەئیسى کە بەهۆى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرەکەى گیانى لەدەستدا.

لە خولى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێراندا، مەسعود پزیشکیان رێژەى٤٢٪ و سه‌عید جەلیلی رێژەی ٣٨٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و رێژەى بەشدارى دەنگدەرانیش لە هەڵبژارنەکە ٣٩.٩٪ بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، ناتوانن بڵێن ئەوانەى کە بەشدارییان لە خولى یەکەمى هەڵبژاردن نەکرد دژى وڵاتەکەن، بەڵام بەشدارى هاوڵاتییان لە ئاستى پێویستدا نەبووە، بۆیە داوا لە دەنگدەران دەکەن سبەى بەشدارى لە پرۆسەى هەڵبژاردن بکەن.













گەلەری