سەردێڕ:

حوسییەکان: چوار کەشتی بەریتانیا و ئەمریکا و ئیسرائیلمان بە ئامانج گرت

PM:11:33:01/07/2024

2468 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی چەکدارە حوسییەکان رایگەیاند، لە چوار سنوری ئاوی چوار کەشتی بازرگانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیلیان بە ئامانج گرتووە و ئەوەش وەک دروستکردنی فشار بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە.


وتەبێژی حوسییەکان لەبارەی بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگیانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گروپی چەکدارانی حوسییەکان چەندین گرتەڤیدیۆی بەئامانجگرتنی کەشتییەکانیان بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان، چوار کەشتی بازرگانی هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئیسرائیل لە هەریەک لە سنوری ئاوی زەریاکانی هندی، ئەتڵەسی و دەریای سوور وعەرەبی بە لەرێگای مووشەکەوە بە ئامانجگیران.

کەشتییەکی بارهەڵگر بە ناوی "روبیمار" کە رووپۆشکرابوو بە تەقینەوە نوقمکرا و زیانێکی زۆری بە دوو کەشتی دیکەی چواردەوری کەشتییەکە گەیاند، هەروەها یەکێک لە هێرشەکانیان بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ دەریاوان لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر یەکێک لە کەشتییەکان لە زەریای هندی.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە گروپی حوسییەکان زیاتر لە ١٥٠ هێرشیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەستپێکردووە و بەهۆی ئەوەشەوە جووڵەی بازرگانی لە دەریای سور و نۆکەندی سوێز مەترسی لەسەردرستبووە.

لەو بارەیەشەوە حوسییەکان پشتڕاستیان کردەوە، ئامانج لە هێرشەکانیان تەنها پاڵپشتیکردنی غەززەیە و دەیانەوێت لەو رێگایەوە فشار بۆسەر ئیسرائیل دروستبکەن تا کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.













گەلەری