PM:09:42:15/06/2024
1332 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، جەژنی قوربان لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز دەکەن و هیوادارن جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ میللەت و هاندەر بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزی لایەنەکان تاوەکو پێکەوە کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، جەژنی قوربان لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئومێدەوارن ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر
و خۆشی بۆ میللەت و قبوڵکردنی گیانی لێبوردەیی.
ئەوەشی خستە روو، هیوادارن جەژنی قوربان هاندەر بێت بۆ
پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزی لایەنەکان تاوەکو پێکەوە کار بۆ چارەسەری کێشەکان
بکەن.