وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ٨٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە کە ٧٠ فڕۆکەیان لە ناوچەی رۆستۆڤ بووە و کە بارەگای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئۆکرانیای تێدایە.
وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگەلەوەی کە لە چەند ناوچەیەک بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و زیانیشی بە چەند کۆگایەکی سووتەمەنی گەیاندووە.
لەبەرامبەریشدا سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند،
شەوی رابردوو توانیویانە لەکۆی ١٤ مووشەکی روسیا حەوت موشەکیان بخەنە خوارەوە و ١٧
فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیشیان تێکشکاندووە کە روسیا لە هێرشەکەیدا بەکاری هێنابوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، روسیا بەردەوام هۆشداری دەدات لەوەی
کە دابینکردنی چەک لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ ئۆکرانیا دەبێتە هۆی تێوەگلانی
وڵاتانی ناتۆ لە ململانێکاندا و درێژبوونەوەی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیادا.
لە ٢٤ـی
شوباتی ٢٠٢٢، هێزەکانی رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا،
هێرشیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە و بەهۆیەوە
هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، هاوکات ناردنی
هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا
بەردەوامن.