AM:10:37:11/06/2024
6784 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و بەپێی کەشناسی، شەپۆلی بارانبارین و هەورەبروسکە کۆتایی پێهاتووە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و
پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتەوە و خێرایی با رووی لە زیادبوون کردبوو، هەر بەهۆی هەورەبروسکەشەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کەوتەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤١
سلێمانی : ٣٧
دهۆک : ٣٨
کەرکوک : ٤٢
هەڵەبجە : ٤٠
زاخۆ : ٤٠
سۆران : ٣٨
حاجی ئۆمەران : ٢٥
گەرمیان : ٤٤