PM:05:23:10/06/2024
33788 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار وایە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوبکرێتەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکەنەوە و تا رۆژێک پێش لە جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی
دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی
چواری هێزە ئەمنییەکان دەکەن.
دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان لە کاتێکدایە، لە هەفتەی
رابردووەوە بەغدا نزیکەی ٩٥٠ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی
هەرێم نارد، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرت و ئەمڕۆ بڕیاری
دابەشكردنی درا.
هێرش قادر- هەولێر