سەردێڕ:

ئێران سەرۆکی نوێی بۆ ١٢ـیەمین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵبژارد

محه‌مه‌د باقر قاڵیبافی - سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران
PM:01:40:28/05/2024

1856 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئێران ناسراو بە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی بە زۆرینەی دەنگ محه‌مه‌د باقر قاڵیبافی به‌ سه‌رۆكی دوازده‌یه‌مین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵبژارد.


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆیاندا، پەرلەمانی ئێران دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەنجامدا و کێبڕکێکەش لەنێوان هەریەکە لە محه‌مه‌د باقر قاڵیباف و مه‌نوچێهر موته‌كی و موجته‌با زولنوری بوو کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ پۆستەکە.

دوای ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان، محه‌مه‌د باقر قاڵیباف به‌ ١٩٨ ده‌نگ لە کۆی ٢٩٠ دەنگ، جارێکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە، هەر لە دەنگدانەکەدا موجته‌با زولنوری ٦٠ ده‌نگ و مه‌نوچێهر موته‌كی پێنج ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ١٠ـی مانگی سێی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ١٢یەمین خولی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو، کە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا لە کۆی گشتی ٢٩٠ کورسی ٢٤٥ کورسی یەکلا کرایەوە، و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەش کە لە ١٠ـی مانگی پێنج ئەنجامدرا، ٤٥ کورسییەکەی دیکە یەکلا کرایەوە.













گەلەری