سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێمدا

AM:11:28:17/10/2021

31376 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٨٣ سەنتە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٨٣٠ دۆلارە.
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانیش چوار ھەزار دینار دابەزیوە و  بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری