سەردێڕ:

کۆمسیۆن دوایین زانیاری لەبارەی ئەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی خستەڕوو

PM:03:26:16/10/2021

9252 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ٩٥%ی دەنگەکانی سێ ھەزار و ٦٨١ بنکەی دەنگدانیان بە دەستی جیاکردووەتەوە و دەرکەوتووە لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنیەکەدا ھاوتان.


ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا ٣٥٦ ھەزار سکاڵایان بەدەستگەیشتووە و تەنیا دوانیان سکاڵای سورن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەنجامی جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەستی دەنگەکان ھاوتای ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکەیەکەیە و لە ژێرچاودێری لایەنە سیاسیەکان پرۆسەکە دەروات بەڕێوە. 
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کۆمسیۆن، ئەنجامی ھەر بنکەیەک بۆ ئەنجامە بەراییەکان زیاد دەکرێت لەکاتی تەواوبوونیدا و تاوەکو ئێستا ٨٥%ی سکاڵاکان بەتاڵبوونەتەوە. 
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو رێکەوتی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ دیارییکردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە بۆ یەکەمجار بوو نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری ھەڵبژاردن بکات لە عێراقدا.













گەلەری