پیاوێك لەمیسر بەهەڵە مۆبایلێك قوتدەدات کەوایزانیوە خواردنە، دوای شەش مانگ تیمێکی پزیشکی بەنەشتەرگەری مۆبایلەکەی بۆ دەردەهێننەوە.
تیمە پزیشکییەکە ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کەسە ئازارێکی زۆر لە سکیدا هەبووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە هەوکردن و کرژبوونی لە گەدەیدا هەیە.
تیمە پزیشکییەکە داوایان کردووە تیشک و سۆنەری بۆ بگیرێت
و دواتر بڕیاریانداوە بەپەلە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بەهۆی بوونی تەنێکی نامۆ لە گەدەیدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەکە سەرکەوتووبوون لە دەرهێنانی ئەو
تەنە و بۆیان دەرکەوتووە کە مۆبایلە.
مۆبایلەکە بۆ ماوەی شەش مانگە لە گەدەیدا ماوەتەوە
و ئەو کەسەش بەبەردەوامی ئازاری گەدەی هەبووە و لەئێستادا دۆخی نەخۆشەکە جگێرە.