سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێم دابەزی

AM:09:37:16/10/2021

23344 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٨٣ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە ٢٣ دۆلار و نرخی یەک گرام زێڕ ٢٣ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٨٣٠ دۆلارە و بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام ٨١٠ دۆلار دابەزیوە.
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانیش چوار ھەزار دینار دابەزیوە و  بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری