سەردێڕ:

یەکێکی دیکە لە ئەندامی ئەو خێزانەی لە چەمچەماڵ بە رووداوی ئاگر کەوتنەوە سوتان گیانیلەدەستدا

AM:09:01:16/10/2021

5620 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەھۆی گڕگرتنی غازەوە لە ماڵێک لە شاری چەمچەماڵ پێنج کەس سوتان، یەکێکی دیکە لە سوتاوانی رووداوەکە، کە ژنە گیانیلەدەستدا، بەمەش تا ئێستا دوو ئەندام لەو خێزانە بە رووداوەکە گیانیانلەدەستداوە.


لە رۆژی ٥ی تشرینی یەکەم، شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی گڕگرتنی غازەوە ئاگرێک لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەوھۆیەشەوە پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن سوتاون و لە ئێستاشدا رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
ئاماژەی بەوەشدابوو، رووداوەکە لە گەڕەکەی ئاشتی شاری چەمچەماڵ روویداوە و تیایدا پێنج کەس سوتاون کە تەندروستی سێ کەسییان ناجێگیرە.  
پێشتریش، لە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم، ئەندامێکی دیکەی ئەو خێزانە، کە کوڕ بوو بەھۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەوە گیانیلەدەستدا. 
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٥ی تشرینی یەکەم بەھۆی غازەوە ئاگر لە ماڵێک لە شاری چەمچەماڵ کەوتەوە و لەو بارەیەشەوە شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند ، ئەو کەسانەی کە سووتاون پێکھاتوون لە ژنێکی لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤، ژنێکی لە دایکبووی ٢٠٠١، کوڕێکی لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٩ و لەگەڵ دوو منداڵدا، وتیشی، "دۆخی تەندروستی سێ لە سوتاوەکان ناجێگیرە."












گەلەری