بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان وادەى بارانبارین و روودانى هەورە بروسکەى لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینى، بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "ڕۆژى يه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه هه‌ور و نيمچه هه‌ور بێت".
بەگوێرەى بڵاوکراوەکە "پله‌كانى گه‌رما به (٥-٧) پله دادەبه‌زێت
به به‌راورد له گه‌ڵ پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆدا و خێرايى با (١٠-٢٠) کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا دەبێت".
لەبڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "رۆژى سێشه‌ممه ئاسمانى هه‌رێم
نيمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارينى نمه باران و كه‌مێك هه‌وره
بروسکە به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كانى
دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌كانى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين وه پله‌كانى گه‌رما به نزمى ده‌مێنێته‌وه
وه‌كو ڕۆژانى پێشوو".