سەردێڕ:

تورکیا کوژرانى سەربازێکى لەم ناوچەیە راگەیاند

PM:01:45:07/10/2021

6632 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى یەکێک لە سەربازەکانى بە بۆردومانێک لە پارێزگاى حەڵەب لە باکورى سوریا، راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "سەربازێکى تورکیا بەهۆى بۆردومانى گروپە کوردییەکان لە پارێزگاى حەڵەب لە باکورى وڵاتى سوریا، کوژراوە".

هاوکات ئاژانسى هەواڵى هاوار بڵاوى کردەوە، سەربازە تورکییەکە لە ئەنجامى تێکشکاندنى زریپۆشێک لە بنکەیەکى سەربازى تورکیا، کوژراوە.














گەلەری