سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت ببینە

AM:08:06:19/07/2021

7936 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٣ دۆلار و دوو سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ ٥٧ سەنت دابەزیوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧١ دۆلار ٢٩ سەنت.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە













گەلەری