AM:09:12:04/10/2021
26468 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی گەردەلولی شاھین لە ئێرانەوە روویکردە عومان و ئیمارات، ئاوێکی زۆر لەسەر شەقام و ناوماڵەکاندا بڵاوبۆتەوە، پیرەمێردێکی عومانی ئەم ھەلە دەقۆزێتەوەو دەیکات بەھۆکارێک بۆ کات بەسەر بردن.
گەردەلولی شاھین گەردەلولێکی خولگەیی بەھێزە و ئێران و ئیمارات و عومانی گرتۆتەوەو ھەندێک بەناڕەحەتیەوە رووبەڕووی ئەم دیاردە سروشتیە بوونەتەوە، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، پیاوێکی بەتەمەنی عومانی بە بەلەمێکی یەک کەسیەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا کەیف و سەفا دەکات.
رۆژی شەممە لە کەناراوەکانی زەریای ھیندی و ناوچەی
سیستان و بلوجستان لە باشوری خۆرئاوای ئێران ھەڵیکرد و بەھۆیەوە ٥٣ ھاوڵاتی برینداربوون
و پێنج کەسی دیکەش بێ سەروشوێن بوون و دواتر شەوی یەکشەممە گەیشتە کەناراوەکانی سەڵتەنەتی
عومان و ئیماراتی عەرەبی و لەناوچە کەناراوییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەوامی فەرمی لەسەرجەم
دام و دەزگاکاندا بۆ ماوەی دوورۆژی یەکشەممە و دووشەممە راگیران.