PM:09:39:20/11/2023
28904 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی سنوری هەولێر و دهۆک و سلێمانی بۆ مانگی نۆ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ئاماژەی بەوە کرد، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و سەرجەم پەروەردەکانی تری هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە و چوار شەممەی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی مانگی نۆی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستە روو، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار
مامۆستان و کرێی مانگانەیان نزیکەی ١٥ ملیار دینارە وبڕی موچەکانیان لە ٢٥٠ هەزار دینار بۆ ٤٠٠ هەزار دینارە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دابین نەکردن و دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان
و وانەبێژانەوە پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە ١١ شوێنی جیا جیای هەرێم پەکی کەوتووە
و مامۆستایان زامنکردنی ماف و موچەکانیان و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژیان
کردووە بە مەرجی گەڕاندنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
لە بەرامبەریشدا، حکومەتی کاربەڕێکەری
هەرێم بێباکانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات و تائێستا هیچ داوایەکی مامۆستایان و
وانەبێژانی جێبەجێ نەکردووە.
رزگار کۆچەر- هەولێر