AM:10:51:30/09/2021
26524 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی سعودییە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت سێ کەس بەسواری ماتۆڕسکیلێکەوە پەلاماری کەسێک دەدەن کە بەسەر شەقامەکەدا رێدەکات و بە چەقۆ ئەو پارە و کەلوپەلانەی پێیەتی لێی دەسەنن و دەیرفێنن.
خالید کریس، وتەبێژی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی ناوچەی ریازی پایتەختی سعودییە رایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا سێ کەس بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە لە شاری ریاز پەلاماری کەسێک دەدەن کە لەسەرشەقامەکە رێدەکات و بەچەقۆ هێرشدەکەنە سەری و هەرچی پارە و کەلوپەلی پێبووە لێیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، توانراوە کەسەکان بناسرێنەوە
و دەستگیربکرێن.
وتەبێژی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی ناوچەی ریاز، ئەوەشی
خستەڕوو، ئەو سێ کەسە سەرپێچیکاری یاسابوون و پەنابەری یەمەنی بوون و تەمەنیان
لەدەوروبەرى ٢٠ ساڵانە.
باسی لەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنیان، بە ئامانجی
لێکۆڵینەوە لەگەڵیان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی رەوانەی داواکاری گشتی کراون.
کـ ، ئـ