بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٥ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٥٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
رۆژی سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٢ دۆلار و ٤٠ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە نرخەکەی یەک دۆلار و یەک سەنت بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە و
روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە
بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە .
لە چەند رۆژی رابردودا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند،
جیهان دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا
لە زیادبوندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.
لەهەفتەی رابردوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی
برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش بەرزترین ئاستی ١٠ مانگی رابردووی بوو.