PM:09:16:18/09/2023
4856 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پێشێلکارییە بۆ سەر خاکی عێراق و بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن. دەشڵێت، "ئەم جۆرە هێرشانە هیچ بیانوویەکیان نییە."
رۆژی دووشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم رایگەیاند: چەند پێشمەرگەیەک لە هێزەکانی دژە تیرۆر لە کاتی مەشق و راهێنانەکان لە بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەتدا کوژراون و بریندار بوون. وتیشی، هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە.
ئەوەشی خستەڕوو، داوا لایەنە
پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکەن بێنە سەرخەت و کاربکەن بۆ رێگریکردن لەوەی
جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دوبارە نەبنەوە هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی
کوردستان دەکات کە لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان.
ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی
عەربەت بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندار بوون و لە هەولێریش
هێرش کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و بەهۆیەوە کەسێک
کوژرا.