ئەو ئەمریکیانەی لە ئێران زیندانیکرابوون ئازادکران و ئەمریکا هۆشداری توند دەدات بە هاوڵاتییانی کە سەرکێشی نەکەن و بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ ئێران نەکەن.
رۆژی دووشەممە، بەرپرسانی باڵای کارگێڕی حکومەتەکەی بایدن ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر ئازادکردنی پێنج ئێرانی و گەڕاندنەوەی شەش ملیۆن دۆلاری بلۆککراوی ئێران، ئەو وڵاتە پێنج ئەمریکی لە زیندانەکانیدا ئازادکرد.
بەرپرسێکی ئیدارەی بایدن بە
ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەریەک لە سیامەک نەمازی، عیماد شەرگی، موراد تەهباز لەپاڵ
ئەو دوو زیدانییەی تر کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت کە هاوڵاتیانی
ئەمریکین و بێ هۆکار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی کرابوون، ئازادکراون
ئاماژەی بەوەشکرد، دایکی سیامەک
و هاوسەری موراد کە چونەدەرەوەیان لە ئێران لێ قەدەغەکرابوو بە هەمان فڕۆکەی دیلە
ئەمریکییەکان گەشتوونەتە قەتەر.
لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئەمریکییەکان،
ئەمریکا بەڵێنی داوە ئەو پێنج ئێرانییەی لە زیندانەکانیاندان ئازاد بکات و بە سەلامەتی
بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
حکومەتی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی تایبەت
بەو وڵاتە، سوپاسی وڵاتانی قەتەر و عومانی کرد بۆ نێوەندگیرییکردنیان لە
ئازادکردنی زیندانییەکاندا و ڕاشی گەیاند، ئەمە کۆتا هەوڵیان نابێت و بەردەوام دەبن
لە ئازادکردنی هەموو ئەو ئەمریکیانەی کە لە وڵاتانی، ڕوسیا، سوریا، ڤەنزوێلا و وڵاتانی
تردا بە بێ هۆکار زیندانی کراون.