PM:04:32:18/09/2023
135536 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندارن.
رۆژی دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە کۆگاکانی فڕۆکەخانەی عەربەت کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مەشقی تێدادەکەن دوو جار بۆردومانکراوە و سێ کەس کوژراون.
باسی لەوەشکرد، بەشێک لە کۆگای کەلوپەلەکانی
فڕۆکەخانەکە بۆردومان کراون وە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەو فرۆکەخانەیەدا
مەشق و راهێنان دەکەن.
تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان هیچ
راگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە نەبووە.
ئیحسان سابیر- سلێمانی