AM:10:54:18/09/2023
2116 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما تارادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە. دەشڵێت، " فێنکترین ناوچەی هەرێم بۆ ئەمڕۆ حاجی ئۆمەرانە کە ٢٧ پلەیە."
رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە هەموو ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ
دەبێت و پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : ٣٧ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٤ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٥ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٩ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٦ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٤٠ پلەى سیلیزى