PM:02:04:24/09/2021
17992 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، دوای نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌فر گوند و كوێستانانهکانی به‌رزایی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی بایبورت، گوموشهانه، ریزه و ئۆردو داپۆشی، کە دەکەونە باکوری ئەو وڵاتە و سەر دەریای رەش.
ئاماژەی بەوەشداوە، له شه‌وی رابردووه‌وه شه‌پۆلێكی سه‌رما و بارانبارین بایبورتی گرتووەتەوە و له به‌رزاییه‌كانیش بهفردەبارێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، به‌فر هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی پارێزگای
بایبورت گرته‌وه. له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاستی بهفرەکە گهیشتوەتە ٢٠ سانتیمه‌تر.
ئەمەش لەکاتێدایە،دوێنێ پێنجشەممە کەشناسێکی عێراقی
رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردەوە لە تورکیا و رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستەوە، پلەکانی گەرما لە سبەینێوە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە
سەرتاسەری عێراق و هەرێم لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ پلە دەبن.