کامێراى چاودێرى یەکێک لە ناوچەکانى شارى ئەزمیر ساتەوەختى روداوێکیان تۆمارکرد کە تیایدا منداڵێکى تەمەن ٥ ساڵ کە خەریکى یاریکردن بوو دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە.
روداوەکە لەیەکێک لە شەقامەکانى ناوچەى کاراباغلار لە شارى ئەزمیر روویداوە و لەکاتى تێپەڕبونى بارهەڵگرەکە لەو ناوچەیە منداڵەکە دەکەوێتە ژێرى و بەپەلە دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەى میدیاکانى
تورکیا لەدواى رووداوەکە منداڵەکە لەلایەن خێزانەکەیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ
نەخۆشخانەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى دوکوز ئیلول و لەئێستادا منداڵەکە
لەنەخۆشخانەکە لەژێر چارەسەرى پزیشکیدایە.
سێفدین یەڵماز باپیرى
منداڵەکە لە لێدوانێکى بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەى رووداوەکە رایگەیاند "لەماڵەوە
بووم. لە هاوارى منداڵەکە رامکردە دەرەوە و بینیم نەوەکەم لەژێر تایەى
بارهەڵگرەکەدایە و دەستبەجێ بە ئۆتۆمبێلەکەى ماڵەوە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە و
سکاڵامان لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکرد".
بەگوێرەى میدیاکانى
ئەو وڵاتە، لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەکات.