رێکخراوێکی ئەمریکی بۆ داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکان رایگەیاند، مانگرتنی زیندانیانی بادینان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و داوای به هاناوەچوونیان دەکات.
ماوەی ١٣ رۆژە لە ژێر دروشمی (یان مردن، یان ماف و ئازادی)، ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە خواردن و خواردنەوە مانیانگرتووە و دۆخی تەندروستی ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان تێکچووە و لە هۆش خۆی چووە،
بەپێی راگەیەنراوێکی
تیمی CPT،
تیمی تەندروستی بە هانایەوە نەچووە و خەریکە چاوەکانی رۆشنایی لەدەستدەدەن.
هاوکات، داوایکردووە
سەرجەم تۆمەتی چالاکوان و رۆژنامەنووسەکان هەڵبوەشێنرێنەوە و کەیسەکانیشیان لە
دادگایەکی بێلایەن یەکلابکرێنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
٨٢ زیندانی بادینان، کە ٧٧ کەسیان زیاتر لە ساڵێکە بەبێ دادگاییکردن لە زیندانی
ئاسایشی گشتی هەولێر زیندانی کراون، داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.