سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بارانی بە لێزمە و رەشەبایەکی توند هاتوچۆی لە ئیستەنبوڵ راگرت

PM:12:52:19/09/2021

19396 جار خوێندراوەتەوە

لە دوێنێوە باران بارینی بە لێزمە شاری ئیستەنبوڵی تورکیای گرتووەتەوە و گرفتی بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی ئەو لێزمە باران و رەشەبایەی کە لە ھەردوو بەری ئەوروپا و ئاسیای ئیستەنبوڵ دەستیپێکردووە، لە چەند گەڕەکێکدا درەختەکان ھەڵکەندران و بنمیچی باڵەخانەکان با بردنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەری ئاسیا، باران کاریگەریی لەسەر چواردەوری گەرووی ئیستەنبوڵ و بەشەکانی باکوری شارەکە ھەبوو، ئەو ھەورە تریشقەیەی کە لە کاتی بارانەکەدا دروستبوو ئاسمانی رووناککردەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە بەری ئەوروپای شارەكەشدا، بارانەکە کاریگەریی خۆی نیشانداوە، بەھۆی لێزمە باران و تەرزەوە بنمیچی باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی لە جێی خۆی ھەڵکەندرا و کەوتە سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەکە.

ئەنادۆڵی تورکی راشیگەیاندووە، تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.














گەلەری