سەردێڕ:

تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووە و یۆرۆ و پاوەن گۆڕانکارییان بەسەردا ھات

AM:10:06:19/09/2021

13708 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە، ھاوکات، ھەریەک لە یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر دینار نرخەکانیان کەمێک دابەزین.


ھەروەھا، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٧٠٠ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکیە.












گەلەری