به‌هۆی هه‌ڵواسینی پۆسته‌رێك كه تیایدا سه‌رۆکكۆماری فه‌ڕه‌نسا به ئه‌دۆڵف هیتله‌ر چوێندراوه، میشێل ئانگێ فلۆری به پێبژاردنی ١٠ هه‌زار یۆرۆ سزادرا.
سكاڵاکە لەلایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نساوه تۆمارکراوە و دانیشتنی دادگا له شاری تۆلۆن له‌سه‌ر دۆسیه‌كه به‌ڕێوه‌چووە، داواكاریی گشتی تۆمه‌تی "ئاره‌زووی زیان گه‌یاندن به کەسایەتییەکی دیار"ی خستووەتە پاڵ میشێل ئانگێ فلۆریی ٦٢ ساڵان.
دادگا به تۆمه‌تی
سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆکكۆماری فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، سزای پێبژاردنی
به بڕی ١٠ هه‌زار یۆرۆی به‌سه‌ر فلۆریدا سه‌پاند و پارێزه‌ری فلۆریش رایگه‌یاند،
داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن.
فلۆریش له
كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگادا بڵاویکردەوە، "هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
دیوار ده‌نووسی، منیش خستوومه‌ته سه‌ر پۆسته‌ر."
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، بڕیارێکی ماکرۆن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ژماره‌یه‌ك له
كارمه‌ند و كرێكاری پیشه‌كان کە بکرێتە ناچاری، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
فلۆرییش له ١٩ی
ته‌مموزدا له‌و شوێنانه‌ی بۆ رێكلام داندراون له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ردوو شاری تۆلۆن
و سه‌ینی سور مه‌ر چه‌ند پۆسته‌رێكی داناوە كه تیایدا ماكرۆن به هیتله‌ر چوێندراوه
و لێی نووسراوه "سوپاسگوزاربه و ڤاكسین وه‌ربگره."