سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا: رەخنە و نیگەرانییەکانى خەڵکمان لایە و گرنگە خەڵک بەشدارى لە هەڵبژاردندا بکات

PM:10:38:18/09/2021

4908 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا کە وەک نێردەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراوە رایگەیاند، رەخنە و نیگەرانییەکانى خەڵکمان لایە، بەڵام گرنگە خەڵک بەشدارى لە هەڵبژاردندا بکات و دەنگ بدات.


ئەمڕۆ شەممە، ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا، نێردەی چاودێری هەڵبژاردن بۆ عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داوامان لێکراوە بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت، "چاودێری دەکەین تاوەکو بتوانین دوو رۆژ دوای هەڵبژاردن لەناو راپۆرتەکەماندا هەرچی شتێکی بینیومانە بیخەینەڕوو."

باسی لەوەشكرد، "هیوادارین هەڵبژاردنێکی شەفاف و دور لە ساختەکاری بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەڕێوەبچێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "لەرێگەى سۆشیال میدیاوە رەخنە و نیگەرانییەکانى خەڵکمان پێگەیشتووە و ئاگادارى نیگەرانییەکانن، بەڵام گرنگە خەڵک بەشدارى کارا لە پڕۆسەکەدا بکات و دەنگ بدەن."

ڤیۆلا باسی لەوەشکرد، "ئارامى و ئاسایش بۆ پڕۆسەى هەڵبژاردنى عێراق گرنگە، قسەمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردووە و بەڵێنیانداوە پابەندبن."

بڕیارە لە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە یەکەمجارە یەکێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنێکی عێراق دەکات.













گەلەری