سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەنێکی نەناسراو خۆی دەکێشێت بە هەسارەی موشتەریدا

PM:09:11:18/09/2021

16416 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی لۆبوانی فەرەنسی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت تەنێکی نەناسراو خۆی دەکێشێت بە هەسارەی موشتەریدا و تیشک و روناکی لێدەردەچێت وەک ئەوەی بتەقێتەوە.


بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، شەوی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٩ خولەک و ٣٠ چرکەی بەیانی، بەکاتی فەرەنسا، تەنێکی نەناسراو خۆی دەکێشێت بە هەسارەی موشتەریدا و تیشک و روناکی دەداتەوە.

ماڵپەڕەکە لە زاری ژان پۆڵ ئاڕنۆڵد، خاوەنی ئەو تەلیسکۆب و کامێرایەی رووداوەکەی تۆمارکردووە بڵاویکردەوە، لە وێستگە تایبەتەکەی خۆیدا تەلیسکۆبێک جێگیرکردووە و پەیوەستیکردووە بە کامێرا و کۆمپیوتەرێکەوە تا ئامادەبێت هەر رووداو و دیاردەیەکی خێرا و چاوەڕوان نەکراو روویدا تۆماری بکات.

ژان پۆڵ ئاڕنۆڵد کە ئەندامی کۆمەڵەی لۆرینی گەردوونناسییە رایگەیاند، "لە ساتێکدا، تەنێکی نامۆم بەدیکرد، منیش هەوڵمدا هاوسەرەکەم بەخەبەربێنمەوە و پێی بڵێم".

لە هەمان کاتدا، هەریەک لە ستیڤان باری و ئەلێکسیس دیسمۆجین و تیبوت هامبەرت و دیدییە ولیانگ، کە هاوپیشەی ژان پۆڵ ئاڕنۆڵدن لە یانەی گەردونناسیدا، مۆڵەتییان وەرگرتبوو و بۆ ئەنجامدانی ئەرکێک سەردانی وێستگە و روانگەی AstroQueyras یان کردبوو کە سێ هەزار مەتر بەرزە. هەموویان پێکەوە توانییویانە دیاردەکە ببینن و تۆماری بکەن.

ئەو چوار گەردونناسە لە رێگەی تەلیسکۆبەوە دیاردەکەیان تۆمار کردووە و لە کۆتاییدا لە ژان پۆڵ ئاڕنۆڵدا پێکەوە روودانی پێکدادانی تەنە نەناسراوەکە بە هەسارەی موشتەرییان پشتراستکردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ١٥ی ئەیلول خۆسییە لویس بیریرا، گەردونناسێکی دیکە لە بەڕازیلەوە، کە ئەندامێکی چالاکی بەرنامەی DeTeCt یە، "بەرنامەی هاوکاری نێوان گەردونناسان" بۆ چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی زوحەل و موشتەری راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و هەمان رووداوی نامۆیی تۆمارکردووە.

خۆسییە لویس بیریرا وێنەی تەنێکی ناومۆی بڵاوکردەوە کە تیشک و رووناکی لێدەردەچێت لەکاتی خۆکێشانیدا بە هەسارەی موشتەری.

کـ، ئـ













گەلەری