سەردێڕ:

بەرهەم ساڵح دەیەوێت جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکاتەوە

PM:09:25:17/09/2021

9580 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم ساڵح دەیەوێت جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید بکاتەوە و لەدرێژەی هەوڵەکانیشیدا بەنهێنی پاڵپشتی چەند کاندیدێکی سەربەخۆ دەکات لەپێناو ئەوەی دەربچن و لەخولی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا کار بۆ هەڵبژاردنەوەی بکەن.


ئەمە جگە لەوەی هیوای بەوەیە کە پارتی و یەکێتی لە دوای هەڵبژاردن هیچ رێگرییەک نەکەن لێی و پشتیوانی بن لە مانەوەی لە پۆستەکەیدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بەرهەم ساڵح کار بۆ ئەوە دەکات چەند کاندیدێک کە ئێستا لە ژێر ناوی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە، بگەنە پەرلەمان تا دوای هەڵبژاردنەکان ناوبراو وەک کارتی فشار بەکاریان بهێنێت تایبەت بە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.

بەرهەم ساڵح لە دواهەمین چاوپێکەوتنیشیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە رایگەیاند، خوازیارە جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید بکاتەوە، چونکە هێشتا زۆری پێیە پێشکەشی عێراقی بکات.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت، کە تێیدا دوو جۆر هێز و کەسایەتی پێشبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان، ئەوانەی کە دەیانەوێت کورسییەکان بۆ پێگە و پۆستی شەخسی بەکار بهێنن، لەگەڵ ئەوانەی کە دەیانەوێت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و فشار لەسەر دەسەڵات بەکاری بهێنن، کە لە رابردووشدا خانەنشینیان رەتکردەوە و چەندین هەڵوێستیان هەبووە بۆ پشتیوانی لە هاوڵاتییان.














گەلەری