PM:06:35:17/09/2021
12456 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری ئەلمێلۆی وڵاتی هۆڵندا بەهۆی هێرشێکەوە کە بە چەقۆ ئەنجامدراوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو و دواتر ئەو کەسەی گومان دەکرێت هێرشكارهكه بێت بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە.
لەوبارەیەوە، پۆلیسی شاری ئەلمێلۆی وڵاتی هۆڵندا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی هێرشێک کە بە چەقۆ ئەنجامدراوە، لە شەقامی ستەینسترات لە شاری ئەلمێلۆی دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە.
باس لەوەشکراوە،
ئەو کەسەی گومان دەکرێت هێرشكارهكه بێت لە ماڵەکەی خۆیدا بە برینداری دەستگیرکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش
کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو كراونهتهوه، کە تیایاندا ئەو کەسەی گومان دەکرێت هێرشكارهكه
بێت لە دوای شەڕەکە لە باڵکۆنی ماڵەکەی خۆیەوە بەشێوەی هەڕەمەکی تەقە بەناو کۆڵانەکەیاندا
دەکات.