سەردێڕ:

کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆکانی هەرێم راگەیەنرا

PM:05:07:17/09/2021

118712 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەگوێرەی بڕیار و پرۆگرامی وەزارەتەکەمان تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."


دوای ئەوەی دەنگۆی دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڵاوبووەوە، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی پرۆسەی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن رەتدەکەینەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن داوییەتی، تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."

لە پێشتردا، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی تا دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دواخست.

رۆژی ١٣ی مانگیش، لەبارەی وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆی سلێمانییەوە، رەزا حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆی سلێمانی دیارینەکراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو چوارچێوەیەی کە بۆیان دیاریکراوە، "تا کۆتایی ئەم مانگە دەست بەدەوامی زانکۆ دەکەنەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستیپێکردەوە.








گەلەری